چەک دانان
-
نوێنەری کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە
نوێنەری هەمیشەیی کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەکردن بە ئەزموونی ڕێککەوتنی ئاشتیی حکوومەتی بۆگۆتا لەگەڵ گرووپی "فارک"، جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی بەردەوامی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەبێ دەستەبەرکردنی گەرەنتیی سیاسی، چاودێریی نێودەوڵەتی و هاوڕێیەتیی کۆمەڵگەی جیهانی کارێکی دژوار دەبێت.
-
زانیاریی نوێ لەسەر ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ سەرکردەکانی PKK؛
زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە خۆش دەکرێت
لە کاتێکدا حکوومەتی تورکیا هێشتا بە فەرمی وردەکارییەکانی ئەو پرۆسەیەی کە ناوی لێناوە "تورکیای بێ تیرۆر" ڕانەگەیاندووە، میدیایەکی نزیک لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە کە ڕەشنووسی یاسایەکی نوێ ئامادە کراوە؛ بەپێی یاساکە، ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ئەگەر چەک دابنێن و بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، دەتوانن لە هەندێک ئاسانکاریی یاسایی سوودمەند بن، بەڵام لە بەرامبەردا ڕووبەڕووی چەند بەربەست و سنووردارکردنێک دەبنەوە.
-
کاریگەریی سەرسوڕهێنەری ئاشتیی نێوان تورکیا و کورد، لەسەر ناوچەکە
ڕۆژنامەنووسی دێرین و ناسراوی تورکیا دەڵێت ئاشتیی ڕاستەقینەی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ کورد هاوکێشەکانی عێراق، سووریا و تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت
-
ئایا پەکەکە بەڕاستی چەک دەکرێت؟
ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.
-
ڕۆژنامەی نەشناڵ؛
قۆناغێکی نوێ لە چالاکییەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە
بە بڕوای هەندێک لە شارەزایان، چالاکییە سەربازییەکانی PKK بەو شێوازەی کە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەبوو، بە کردەیی کۆتایی پێ هاتووە؛ بەڵام ڕاگەیاندنی پرۆسەی داماڵینی چەک بە واتای لەناوچوونی ئەم گرووپە نییە، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە.
-
سەرۆکی پەرلەمانی توركیا:
پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک لە تورکیا بوونی نییە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت لە تورکیا پڕۆسەیەک بەناوی ئاشتی نێوان کورد و تورک بوونی نییە و ئەوەی هەیە ئەو رێکخراوە نیازی خۆی بۆ دانانی چەکەکانی راگەیاندووە و پرۆسەی دانوستان نییە.
-
پارتەکەی ئەردۆغان پێشوازی لە کشانەوەی PKK لە تورکیا دەکات
وتەبێژی ئاک پارتی دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە تورکیا، دەرەنجامێکی بەرجەستەی پێشکەوتنە لە نەخشەڕێگەی "تورکیای بێ تیرۆر" دا.
-
دیمانەیەکی ئۆجەلان پاش ۲۸ ساڵ بڵاو کرایەوە: «ئامادەین چەک دابنێین»
چاوپێکەوتنێکی عهبدوڵڵا ئۆجهلان، کە ۲۸ ساڵ پێش ئێستا تۆمارکراوە و بەهۆی قەدەغەکردنەوە بڵاو نەکرابوەوە، بڵاوكرایهوه، كه تیایدا دهڵێت، گرنگ ئەوەیە دەست بە گفتوگۆی چارەسەری بکرێت، ئهگهر كارێكی لهو جۆره بكرێت "ئامادەین چەکەکانمان بێدەنگ بکەین".
-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
چەک دانانی PKK نیشانەی ئاشتی و برایەتی و هاوکاری هاوبەش بوو
ئەمڕۆ سێشەممە، ۰۵ـی ئابی ۲۰۲۵، یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی نوێی ئاشتی دامەزرێنراوە، دەستیپێکرد.