بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆما جڤاكین کوردستان (KCK) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەنگاوانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئەوانی داوا دەکات، جێبەجێی دەکەن.
کەجەکە دەڵێت: "ئێمە ئەم هەنگاوە نوێیە بە لەبەرچاوگرتنی گەلەکەمان و گەلان دەنێین، بەڵام دەبێت هەمووان لەوە تێبگەن پرۆسەکە بە شێوەیێکی یەکلایەنە پێش ناکەوێت".
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دیل گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە پرۆسەی کۆمەڵگەی دیموکراتێکی پەرە پێداوە، کۆتایی بێت و ئازاد بکرێت.
Your Comment