لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا لە هەفتەیێکی مێژوییدان

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان رایگەیاند، لە هەفتەیێکی یەکلایکەرەوە و مێژوییداین، پێویستە پێش پشووی پەرلەمان بە خێرای لیژنەیێک دروست بکرێت و ڕێگرییە سیاسیی و یاساییەکان لاببرێن و دەرگاکانی دیموکراتیزەبوون و ئاشتی بکرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی دەم پارتییدا ڕایگەیاند: لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا لە هەفتەیێکی مێژوییدان، شاندەکەیان لەسەر پێویستییەکانی پڕۆسەکە لەگەڵ سەرۆک کۆمار قسەیان کرد، بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە بە سەرکەوتن تێپەڕێت، دەبێت ڕێگرییە سیاسیی و یاساییەکان لاببرێن و دەرگاکانی دیموکراتیزەبون و ئاشتی بکرێنەوە.

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری باسی لەوەش کرد، پێش ئەوەی پەرلەمان بچێتە پشوەوە، دەبێت دەستبەجێ "لیژنەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دروست بکرێت و پێویستە ئەو لیژنەیە لە تەواوی وەرزی هاویندا بە شەو و ڕۆژ کار بکات. ئاشتی بە  توندوتیژی نایەتەئاراوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، شاندی ئیمراڵی لە دیدارەکەی پێرێیاندا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە دەربارەی بابەتی "لەناوبردنی چەکی گەریلا" لەگەڵ ئۆجەلان قسەیان کردوە،  وێڕای هەنگاونانی پێویست بۆ دیموکراتیزەبونی تورکیا و ئاشتی، بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی هەمومان.

هاتیمئۆغوڵڵاری دەشڵێت: "بەڕێز ئۆجالان لەم دیدارەدا بە تایبەتی لەسەر ئەم پرسە ڕاوەستەی کرد، هەروەها ئێمەش دەڵێین بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە دەبێت بە هەمو شێوەیەک دەرگای گۆڕانکاری دیموکراتیک، یاسایی و ئازادی بکرێتەوە".

News ID 225713

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha