بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی سهرۆک وهزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێکدا باسی لهوهکردوه، محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا و هاودەنگیی عێراقی، چ حکوومەت و چ گەلی لەگەڵ ئێران دەربڕی کە دەکەوێتە ژێر دەستدرێژیی ئاشکرای زایۆنیستەکان.
سوودانی جەختی لەسەر پابەندبوونی بە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەی کردەوە، بەو پێیەی پەیوەستن بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، هاوکات جەختی لەسەر پابەندبوونی عێراق کردەوە بۆ پێشگرتن لە فراوانبوونی شەڕ، ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێشکەشکردنی شەڕەکە کرد.
سهرۆکی وهزیرانی عێراق "ئامادەیی عێراقی بۆ پێشکەش کردنی هەموو هاوکارییێکی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی دەستدرێژییەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، لە چوارچێوەی هاوپشتیی کە وڵاتانی ئیسلامی یەکدەخات" دەربڕی.
لایخۆیەوە مهسعوود پزیشکیان سوپاسی عێراقی کرد بۆ هەڵوێستە ڕاگەیەندراو و ڕوونەکانی ڕەتکردنەوەی ڕەفتاری قەوارەی زایۆنیستی و هێرشی دووبارە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، جگە لە تاوانەکانی دژ بە گەلی فەلەستین.
ناوبراو جەختی لە گرنگیی گرتنەبەری هەڵوێستی یەکگرتووی وڵاتانی ئیسلامی لە دژی ئەو هێرشانە و پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە کە ڕەنگە بگوازێتهوه بۆ وڵاتانی دیکەی ئیسلامی.
Your Comment