دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی پێشێلکاریی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانن

سەرۆکی کۆماری ئێران لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئێران وتی ئەو هێرشانە بێگومان وەڵامێکی گونجاویان دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران وێڕای سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر وڵات، سەرەخۆشیی شەهید بوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل، زانای ئەتۆمی و بەرپرسانی سەربازیی ئێرانی کرد.

 سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم دەستدرێژییانە پێشێلکارییێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانن. ڕووسیا ئامادەی نێوەندگیرییە بۆ ڕاگرتنی گرژییەکان".

لای خۆیەوە مەسعوود پزیشکیان سوپاسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە سەرۆکی ڕووسیای کرد و ئاماژەی بەوەکرد: "رژێمی زایۆنی لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی حکوومەتی چواردەیەمەوە بە تیرۆرکردنی "شەهید هەنییە" وەک میوانێکی فەرمیی وڵاتەکە، بەدوای دروستکردنی گرژی و فراوانکردنی پێکدادانەکانەوە بووە لە ناوچەکەدا".

ناوبراو ڕوونیکردەوە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە ڕایگەیاندووە کە بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمییەوە نییە و ئامادەیە لەوبارەیەوە دڵنیایی بداتە لایەنە یاساییە نێودەوڵەتییەکان".

سەرۆککۆماری ئێران وتیشی: "دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنی پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بێگومان وەڵامی گونجاوی دەبێت".

News Code 225591

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha