بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی نووری مالیکی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی دەستدرێژیی ئەم دواییەی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەو مەترسییە ڕاستەوخۆیەی کە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروستی دەکات.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا "سهركۆنهكردنی توندی ئەو دەستدرێژییە دڕندانەیەی" دووپاتکردەوە، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم کارە ئیستفزازییانە پەرەسەندنێکی مەترسیداره کە هەڕەشەی لێکەوتەی ترسناک بۆ ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکات و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە".
مالیکی جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان و پێویستی وەرگرتنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن وەک ئامڕازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە، جەختیشی لە پشتیوانی عێراق بۆ گەلی ئێران کردەوە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەر دەستدرێژییەک کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەرییان بکات.
لایخۆیەوە باڵوێزی ئێران ستایشی پاڵپشتی مالیکی بۆ مافی بەرگری لە ئاسایشی ئێران کرد و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و چڕکردنەوەی ڕاوێژکارییە هاوبەشەکان لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستادا کردەوە.
Your Comment