نەتەنیاهوو دەیەوێت تەواوی ناوچەکە بۆ نێو ئاگر ڕابکێشێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران باسی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی تاوتوێی شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلیان کردووە.

ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران بە نایاسایی و پێشلکاری وەسف کرد و شەرمەزاری کرد.

سەرۆکی تورکیا هەروەها وتی: "ئیسرائیل دەیەوێت تەواوی ناوچەکە ڕابکێشێتە نێو ئاگر. نەتەنیاهوو بەو هێرشانەی دەیەوێت، دانوستاندنەکانی بەرنامەی ئەتۆمی لەبار ببات. هەروەها هەوڵدەدات بەو هێرشانە سەرنجی جیهان لەسەر کۆمەڵکوژیی غەززە لابدات".

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئەردۆغان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەریەک لە محەممەد سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە و شا عەبدوڵڵای ئوردن قسەی کردبوو و تاوتوێی هەمان بابەتی لەگەڵ ئەوانیش کردبوو.

News ID 225596

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha