مەسروور بارزانی: ڕێککەوتنەکانمان لە بواری وزە لە بەرژەوەندیی عێراقیشدایە

سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، دژایەتی كردنی ئەو ڕێککەوتنانە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کراون، پرۆژەیەکی سیاسییە و نایانه‌وێت هەرێمی كوردستان پیادەی دەسەڵاتی دەستووریی خۆی بکات لە پێشخستنی کەرتی وزە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی له‌ چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند: "پەیوەندییێکی دوور و درێژمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، ئەم پەیوەندییەش تەنها لەبەر گرێبەستەکانی دوێنێ نیه‌، بەڵکوو پەیوەندییەکی قووڵ و مێژویین، هەر ئەوەش وایکردوە ئەمریکا وەک هاوپەیمانێک سەیری هەرێمەکە بکات".

بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "کاتی ئەوەیە بەیەکەوە بتوانین کارێک بکەین زیاتر ئاشتی و بوژانەوەی ئابووری لە وڵاتەکەمان هەبێت، کە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانە".

مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت، "بەداخەوە ئاڕاستەیێکی دیکە لەنێو عێراق هەندێک لێکدانەوەی بۆ ڕێککەوتنەکانی دوێنێ کرد، ئەو کارانەش بە هیچ جۆرێک ڕەوا نییە، ئەوەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی دەگونجێت لەگەڵ ئەو مافە دەستوورییانەی کە دەستووری فیدڕاڵی عێراق بە هەرێمەکەی داوە، لە جێبەجێ کردنی مافە دەستوورییەکانمان بەردەوام دەبین".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی وت: "ڕێککەوتنەکان دەرفەتن بۆ خەڵکی ناوچەکە و لە بەرژەوەندی عێراقیشدایە، هەر کەسێک دژایەتی هەوڵەکان بکات، ئەوا پڕۆژەیەکی سیاسییە و نایەوێت هەرێمەکە پیادەی دەسەڵاتی دەستوریی خۆی بکات لە پێشخستنی کەرتی وزە هەم لە هەرێمەکە هەم لە عێراقیش".

ئێوارەی ۱۹ی ئه‌م مانگه‌، مەسروور بارزانی لە ڕێورەسمێکدا لە ژوری بازرگانیی ئەمریکا لە واشنتن، سەرپەرشتی و چاودێریی ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرنگ لە بواری وزەدا کرد.

هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەن لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد.

News ID 225479

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha