بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەخت دەكات لەوەی، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا پاڵپشتی ئەو گرێبەستانە دەکات کە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆیان كردووە.
بروس، لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا پشتگیری لەو رێککەوتنە ئابورییانە دەکات کە سوود بە هەموو عێراقییەکان دەگەیەنن، لەنێویاندا ئەو دوو گرێبەستەی هەفتەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: هانی بەغداد و هەولێر دەدەین پێکەوە کاربکەن بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆ لە زووترین کاتدا و ئەم جۆرە هاوبەشییە ئابوورییە سوودی بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق دەبێت و یارمەتی عێراق دەدات بەرەو سەربەخۆیی وزە بەرەو پێشەوە بچێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشكرد: کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی بە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوت لە هەرێمی کوردستان کردووە، هیوادارین وەبەرهێنانی زیاترى کۆمپانیا نەوتییەكانى ئەمریکا لە سەرتاسەری عێراق ببینین.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا پاڵپشتی گرێبەستی كۆمپانیا ئەمریكیەكان دەكات لەگەڵ هەرێمی کوردستان و داوا لە بەغداد و هەولێر دەکات پێکەوە کاربکەن بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی غازی ناوخۆ.
News ID 225506
Your Comment