لەسەر گرێبەستەكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراق؛ هەرێمی كوردستان دەداتە دادگا.
سەرۆکی حكوومهتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، دژایەتی كردنی ئەو ڕێککەوتنانە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆ کراون، پرۆژەیەکی سیاسییە و نایانهوێت هەرێمی كوردستان پیادەی دەسەڵاتی دەستووریی خۆی بکات لە پێشخستنی کەرتی وزە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم لە وەڵامی ڕەخنەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ڕوونکردنەوەیێک لەبارەی واژۆکردنی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمانیاکانی WesternZagros و HKN ئەمریکی کراون، بڵاو دەکاتەوە.