بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە بەگوێرەی ئەو نووسراوە کە وێنەیێکی دەست کەوتووە: ئاڕاستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراق و هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی هەرێم کراوە، داوا دەکات، هەموو کار و چالاکییێکی سیاسی، سەربازیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی تەواوی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەسەر خاکی عێراق قەدەغە بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بوونی ئەو پارتانە لەسەر خاکی عێراق پێچەوانەی دەستوور و یاساکانی عێراقە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئاسایشی سلێمانی هەرسێ لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمەنیستی ئێرانی لە زڕگوێز و بانەگەورە ئاگادار کردووە بەزووترین کات بگوازنەوە بۆ کەمپی سوورداش.
لەلایێکی دیکەوە لە شاری هەولێر بەفەرمانی هێزە ئەمنییەکان بارەگای پارتی کۆماریخوازان داخراوە.
Your Comment