ئاسایشی سلێمانی داوا لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەکات زڕگوێز چۆڵ بکەن

دەزگای ئاسایشی سلێمانی پەیام دەداتە حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە ئەوکەسانەى لە زڕگوێز ماوون چۆڵی بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئاگادار، بە ئاژانسی هاوڵاتى-ی ڕاگەیاندووە: سێ رۆژە چەند جارێک پەیام دەداتە حزبە دژبەرەکانی ئێران تا ئەو کەسانەی لە ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی ماون بەزوویی چۆڵى بکەن.

سەرچاوەکە وتى: ئەوان داوایان کردووە بچینە سورداش، ئێمەش پێمان ڕاگەیاندوون لەم کاتەدا ناچینە ئەو شوێنە، چوونکە هیچ ئامادەکارییێک نەکراوە، وەک چادر و ئامێرى فێنککەرەوە و پێداویستى ترى سەرەتایی ژیان، ناکرێت لەم کاتەدا بچین چوونکە کۆتایی ساڵى خوێندنە ناتوانین خوێندکارەکانمان بگوازینەوە لەوشوێنەش وەزع خراپە تەنانەت بنکەیەکى تەندروستى تێدانیە.

شایانی باسە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بارەگای سەرەکیان لە زڕێگوزی سنووری پارێزگای سلێمانییە.

ناوەڕاستی ساڵی ۲۰۲۳، ئێران ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان واژۆ کرد، کە ڕێكکەوتنەکە تایبەت بوو بە چەککردنی حزبە دژبەرەکانی ئێران، لە کۆتاییەکانی ئەو ساڵەدا بەشێکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ کرا. حزبەکانیش پابەندیی خۆیان بە چۆڵ کردنی سنوورەکانەوە ڕاگەیاند بەڵام بۆ چۆڵ کردنی تەواوی بارەگاکانیان ملیان نەدا.

ئێران زیاتر لە جارێک نیگەرانی لەسەر چۆڵ نەکردنی بارەگاکان نیشان داوە و ڕاگەیاندووە: "پێویستە حزبە دژبەرەکانی ئێران بۆ قووڵایی خاکی عێراق بگوازرێنەوە کە مەبەست لێی سنووری موسڵە".

News ID 225340

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha