بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران بەنیازی ئەوە نییە هیچ پەیوەندییێک لەگەڵ حکوومەتی نوێ لە سووریا دروست بکات، ئەگەر دەسەڵاتدارانی سووریا نەتوانن ئاسایش لە وڵاتەکەدا مسۆگەر بکەن.
عێراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئێران مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی ئێستای سووریادا ناکات، کە هیچ کەناڵێکی پەیوەندیکردن لە ئێستادا نییە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌شڵێت: "هیچ په‌له‌یێک له به‌ستنی په‌یوه‌ندیه‌کان ناکه‌ین، هه‌روه‌ها هیچ هه‌نگاوێک له به‌رامبه‌ر حکوومه‌تی سوریا نانێین، چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی هه‌وڵه‌کانی به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و پێکهێنانی حکوومه‌تێکی شه‌رعی و گشتگیر ده‌بین که هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌خۆ بگرێت".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکراشی کرد پرسی سووریا لە بەرنامەی کاری دانوستانەکانی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیادا بووە و هەردوو حکوومه‌تی تاران و مۆسکۆ بە قووڵی نیگەرانن لە دۆخی سووریا و هەردوولا گرنگی بە دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە دەدەن.
Your Comment