شەڕ لەنێوان هێزەکانی حکوومەتی سووریا و درووزییەکان ڕوویدا

لە گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا، لە نێوان پارێزەرانی نیشتمانی درووزییەکان و چەکدارەکانی حکوومەتی دیمەشق پێکدادانی سەربازی ڕوویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژاسنی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە: هێزەکانی حکوومەتی کاتیی دیمەشق ئاگربەستیان لە سوەیدا پێشێل کردووە و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارێزەرانی نیشتمانی درووزییەکان و چەکدارانی حکوومەتی کاتیی لە گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی حکوومەت بەرەو شارۆچکەکانی عەتیل و سەلیم لە ڕۆژئاوای شاری سوەیدا ڕۆیشتوون، لە ئەنجامدا پێکدادان و ئاڵۆزی لە نێوان پارێزەرانی نیشتمانی درووزییەکان و هێزەکانی حکوومەتی کاتیی سووریادا ڕوویداوە.

تا ئێستا زیانەکانى ئەو پێکدادانەى ئەمڕۆی نێوان هەردوولا ئاشکرا نەکراوە و شەڕیش بەردەوامە.

News ID 226834

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha