کوردپرێس: بە پێی زانیارییەکان، ئەو ئەندامانەی هەسەدە کە سەر بە ئەنجومەنی سەربازی ئەو دوو گەڕەکە بوون، بەرەو ناوچەکانی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندان.
لە ۱ـی نیسان، ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق ڕێککەوتنێکی ۱۴ خاڵییان واژۆ کرد، چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ کرا، وەک ئاڵوگۆڕکردنی بەشی یەکەمی دیلەکان و کشانەوەی هێزە سەربازییەکان.
Your Comment