بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە: "لە چوارچێوەی رێککەوتنێک، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی سەر بە حکوومەتی نوێی دیمەشق ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیان بە ئاڵۆگۆرکردنی نزیکەی ۲۵۰ زیندانی کرد.
سانا بڵاویشی کردەوە: "پڕۆسەی ئاڵۆگۆڕکردنی زیندانیان لە نێوان فەرمانگەی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستیپێکردووە.
پێشتر بەدران چیا کورد ڕاوێژکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاندبوو، هەسەدە و حکوومەتی دیمەشق ڕۆژی سێشەممە رێککەوتنێکی نوێیان واژۆکرد بۆ ئەوەی هەموو بەندکراوانی یەکدی ئازاد بکەن، هێزەکانی ئاسایشی حەلەب کە سەر بە هەسەدەن، بەردەوام بن لە پاراستنی ئارامیی گەڕەکە زۆرینە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم کارە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ داوودەزگە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی حەلەب دەکرێت و میکانزمی تایبەتی بۆ دادەنرێت".

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی سەر بە حکوومەتی نوێی دیمەشق دەستیان بە ئاڵۆگۆرکردنی نزیکەی ۲۵۰ زیندانی کرد.
News Code 225148
Your Comment