بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاوی کردەوە، کاروانە سەربازییەکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەسەرپەرشتی وەزارەتی بەرگریی دەستییان بە کشانەوە کردووە لەو ناوچەیە.
ڕۆژِی پێنجشەممە ۳ـی نیسانی ۲۰۲۵،ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای کرد، ۱۰۰ دیلی دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ۱۵۰ دیلی دەستی هێزەکانی سووریا بەپێی ڕێککەوتن ئاڵ‌وگۆڕیان پێکرا.
۱۰ـی ئاداری ۲۰۲۵، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتوون.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندبوو، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند، دەستییان بە کشاندنەوەی هێزەکانیان لە حەلەب کردووە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزەکانیان لەهەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەستیان بە کشانەوە کردووە و گەڕەکەکانیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد، ڕاشیدەگەیەنێت: یەپەگە بە چەکی خۆیان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چوون.
یەکینەکانی پاراستنی گەل دەڵێت: ئەو کشانەوەیە بەپێی خاڵی شەشەمی ڕێککەوتنی نێوان ئەنجوومەنی گشتی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەڕێوەبەرایەتی شام بووە، دوێنێش ۲۵۰ دیل لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتی شام ئاڵوگۆڕ کراون.
Your Comment