کوردپرێس: بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نووسینگهی سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، مهسروور بارزانی ئهمڕۆ پێشوازیی لە بەریس ئیکینجی، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کردوه و لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزەدا.
ئاماژه بهوهش كراوه، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، بە تایبەتی دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بوودجەی فیدراڵ، لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم.
له ڕاگهیهندراوهكهی نووسینگهی مهسروور بارزانیدا هاتووه، گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق بە تورکیا و ئەورووپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا، جەخت لە گرنگیی بەشداریی هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە ستراتیژییەدا کرا.
ئهوهش خراوهتهڕوو، ههروهها گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سووریا تاوتوێ کرا و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکان دووپات کرایەوە.
Your Comment