بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌يوه‌ندييه‌کانى تورکيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به‌تايبه‌تى هاريکاريى هاوبه‌شيان له بوارى وزه و به‌ڕێوه‌بردنى ئاودا تاوتوێ کرا و لەبارەی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانى هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دەشڵێت، هه‌ردوولا هه‌موارکردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراقييان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند "که رێگه بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان خۆش ده‌کات. له‌مباره‌يه‌وه باسيان له رێکاره‌کانى ئاماده‌کارى بۆ هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى نه‌وت و سوود و لێکه‌وته ئه‌رێنييه‌کانى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد".
وەکو لە راگەیێندراوەکە دا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که "هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و به سوودى بودجه‌ى گشتيى وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريکاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تورکيا له بوارى وزه‌دا دووپات کرده‌وه".
لاى خۆيه‌وه ئه‌کينجى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى به لێکگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا لەبارەی پرۆسه‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان، "هه‌موو پشتگيرييه‌کى تورکياى بۆ پرۆسه‌که دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆسييه‌ى ئاويش، خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ هاريکاريى هاوبه‌ش له بوارى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لێکه‌وته‌کانى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا له‌گه‌ڵ عێراقدا نيشان دا".
چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو که کۆنسووڵى گشتيى تورکيا له هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو.
Your Comment