ئەمریکا داوا لە عێراق دەکا کێشەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارە بکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و جەختی لە بایەخی هەنگاونان بەرەو پەیوەندییێکی پتەو لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ئەمنییەکان و بازگانییە هاوبەشەکان کردەوە.

والتز، پێشوازیی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی وزە بۆ عێراق، هەروەها هانی حکوومەتی عێراقی دا، پێشوازیی لە کۆمپانیاکانی وزەی ڕۆژئاوا و ئەمریکی زیاتر بکات بۆ ناو کەرتی نەوت و گاز لە عێراق.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاربکات بۆ چارە کردنی ناکۆکییەکانی گرێبەستی ماوەتەوە و پێدانی پاشەکەوتی قەرزاری کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکی، هەروەها داوای کرد حکوومەتی عێراق ڕێکخەرێکی وەبەرهێنان بهێڵێتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە دەیانەوێت وەبەرهێنان و کارکردن لە عێراقدا بکەن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد، بۆ پابەندبوونی بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەمریکا و عێراق، هەروەها جەختی لەسەر پابەندبوونی ئیدارەی ترەمپ کردەوە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە وزە و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئەوەی سوود بە هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق بگەیەنێت.

News Code 225021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha