بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە هاکان فیدان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات، لەوانەش هەماهەنگیی هەواڵگریی عێراق و تورکیا، بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان ئەمە لەگەڵ دۆسییەی سووریا و هەنگاوەکانی پەیوەست بە ڕێگەی گەشەپێدان.
هەروەها بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات.
Your Comment