لە بۆسەیەکی چەکداریدا دوو سەرباز و کارمەندێکی مەدەنیی ئەمریکی کوژران

سێنتکۆم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی بۆسەیەکی چەکدارێکی داعش لە سووریا، دوو سەرباز و کارمەندێکی مەدەنیی ئەمریکی کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت لە هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر دەورییەكی هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكا و سووریا لە شاری تەدمور لە بیابانی سووریا، دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێرشەکە لەلایەن یەک چەکداری سەر بە ڕێکخراوی داعشەوە ئەنجام دراوە کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو سەرباز و یەک کارمەندی مەدەنیی ئەمەریکی برینداربوونی سێ سەربازی دیکەی.

سێنتکۆم ڕوونی کردووەتەوە هێزەکانیان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و چەکدارە هێرشبەرەکەی داعش کوژراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی سیاسەتە سەربازییەکان و وەک ڕێزێک بۆ خانەوادەکان، تا ۲۴ کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان، ناسنامەی کوژراوەکان بڵاوناکرێتەوە.

News ID 226609

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha