بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکانی سهر ئاستى عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها جهخت لە پێویستيی پشتگیري كردنی حکوومەتی فیدراڵ و سەرخستنی جێبەجێ کردنی بەرنامەی حکوومی کرايهوه، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتيیان لە سەرانسەری وڵات بکات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دەڵێت، "گفتوگۆ لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە بەرژەوەنديی هاووڵاتییان کرا و باشترین رێگەکان بۆ رێکخستنی پابەندييهكانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حكوومهتى هەرێمى كوردستان، بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا، تاوتوێ كران".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سوودانی، "جەختیان لەسەر گرنگيی هاوکاری و هەماهەنگيی هاوبەش لەنێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکان لە وڵات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاتهكانى گەلی عێراق بەدی بهێنێت و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەريی نیشتمانی بەهێز بکات".
لای خۆیەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆبووەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆبوونەوەى نێوان محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان باس لە "باشترین" ڕێگە بۆ رێکخستنى پابەندییەکانى نێوان هەردوو حکومەتى فیدراڵى و هەرێمى کوردستان کراوە کە بە گوێرەى دەستوور و ئەوە بێت لە یاسای بوودجەى گشتى بڕیارى لێدراوە.
بە گوێرەى ڕاگەیێندراوى نووسینگەى ڕۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیدا باس لە پێشهاتەکانى ناوخۆ و ناوچەکە کراوە و جەخت لە گرنگیى پاڵپشتیى حکوومەتى فیدراڵى و سەرخستنى کراوەتەوە لە جێبەجێ کردنى کارنامەى حکوومەت، بەشێوەیەک کە خواستى هاووڵاتییان لە سەرانسەرى وڵات بهێنێتەدى.
نووسنگەى سوودانى رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى دۆسیە خزمەتگوزارییەکانى پەیوەندار بە بەرژەوەندیى هاووڵاتییان و باشترین ڕێگە بۆ رێکخستنى پابەندییەکانى نێوان هەردوو حکومەتى فیدراڵى و هەرێمى کوردستان کراوە بە گوێرەى دەستوور و ئەوەى لە یاسای بوودجەى گشتى بڕیارى لێدراوە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیى هاریکاریى هاوبەش کردووتەوە لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان و لادانى بەربەستەکانى بەردەم وڵات، بەشێوەیەک بەرژەوەندى هەموو گەلى عێراق بهێنێتەدى و ببێتە هۆى فەراهەم کردنى ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی نیشتمانى.
Your Comment