کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هاوکاريی سیاسی و ئەمنيی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا و "تيشک خرايه سه‌ر گرنگيى کاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارييانه‌ى بۆ عێراق پێشهاتوون، له‌مباره‌يه‌وه جەختيان لەسەر بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان کرده‌وە بۆ بەدیهێنانی دیدگایەکی نیشتمانيی هاوبەش کە خزمەتی سەقامگیری و پێشکەوتنی وڵات بکات".
ئەوەش هاتووە، "هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى بەردەواميی هاريکاريى هاوبه‌ش و هەماهەنگيی نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ته‌بايى و پته‌وکردنى گيانى نیشتمانی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەنديی گەلی عێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانييه‌وه بپارێزێت".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوايين پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، بەتایبەتى گۆڕانگارييه‌کانی سووریا و کاریگەرى لێکه‌وته‌کانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بووە.
Your Comment