بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (مەهەپە) ڕایگهیاند: "سەردانەکەی وهفدى دەم پارتی بۆ دوورگەی ئیمرالی دەستپێکێکی خێرداره بۆ دیموکراسی و برایەتیی تورک و کورد و پتەو کردنی ئەو پەیوەندییە".
باخچەلی دەشڵێت: "ئێستا کاتی ئەوەیە قسەکان بکرێنە کردار، ئەنجامەکانیشی ڕابگەیەندرێن، نابێت هیچ هەنگاوێکیش لە سێبەری تیرۆر بمێنێتەوە، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بابەتی هەرە لەپێشینەیە بۆ فەراهەم کردن کۆدەنگیی کۆمەڵگە و برایەتیی".
پهیامهكهى باخچهلى له كاتێكدایه، پێشنیوەڕۆی ڕۆژى ۲۹ى ۱۲ى ۲۰۲۴، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژى ۲۸ى ۱۲ى لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی بڵاو کردەوە، لەبارەی لێدوانی بەشێک لە بەرپرسانی تورکیا بۆ چارەکردنی پرسی کورد، ئۆجەلان ڕایگەیاندووە: "من لێهاتویی و ئیرادەم هەیە بۆ بەشداریی ئەرێنی پێویست لە بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ گفتوگۆ، سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە".
Your Comment