بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، لە میانی وتارێكدا بە پەرلەمانی وڵاتەكەی دوای هەڕەشە کردن لە کوردانی سووریا وتی: "رێگری لەو کەسانە دەکەین کە دەیانەوێت ئەو برایەتیە لە مێژینەییەی لەگەڵ کوردەکان هەمانە تێکیبدەن، هەروەها لە ماوەی داهاتوودا بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئەو ئامرازانەی لەبەردەستی دەوڵەتەکەماندایە بە ئامانجەكانمان دەگەین".
ئەردۆغان باسی لەوەش کرد، "رێکخراوەکانی داعش و پەکەکە هەڕەشە لە ئاسایشی تورکیا و سووریا دەکەن وەک دوو وڵاتی هاوبەش، ئێمەش سوورین لەسەر لەناوبردنی ئەو رێکخراوانە".
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، "هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە سووریا یان دەبێت خۆیان هەڵبوەشێننەوە یان بە چەکەکانیانەوە لەناو خاکی سووریادا دەیان نێژین."
ئەردۆغان وتیشی، "ئێمە رێگەنادەین ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە ببێتە هۆی ئەوەی ئێمە و برا کوردەکان خوێنی یەکتریی بڕێژین، چۆن هێزە تیرۆریستییەکان پلانی خۆیان هەیە، بەدڵنییاییەوە ئێمەش پلانی خۆمانمان هەیە، بەپشتیوانی خودا بەپلانێکی زۆر ورد تێکیاندەشکێنین."
ناوبراو ڕاشیگەیاند، رێکخراوی داعش تەنها هەڕەشە نییە بۆ سەر عێراق، سووریا، وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەڵکوو بۆ ئەوانیش هەڕەشەیە و تاکە وڵاتێک کە لە دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە شەڕی کرد، ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ بوو ئەویش تورکیا بوو، "بۆیە نابێت کەس لەو چوارچێوەیەدا رێنمایی ئێمە بکات".
Your Comment