خۆبواردنی ئەمریکا لە تێوەگلان بە شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سووریا و هێزە کوردەکان

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختی کردەوە کە پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سووریا و هێزە کوردەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا پێوەندیی بە هێزە ئەمریکییەکانەوە نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاتریک ڕایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "تائێستا هیچ گۆڕانکارییەک لەدابەش کردنی هێزەکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووی نەداوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن".

ناوبراو وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی ئەگەر دەستوەردانی ئەمریکا نەدایەوە لەئەگەری ئەوەی کە هێزەکانی سەربە تورکیا بچنە شاری مەنبج کە لەژێر کونترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە.

پاتریک ڕایدەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا دەگوزەرێت پێوەندیی بە ئەرکی ئەمریکاوە لە سووریا نییە و هێزەکانی ئەمریکاش لەم ناوچەیەدا ئامادە نین.

وه‌كوو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا باسی كرد، "ئامادەین بەرژه‌وەندیی‌ و هێزەکانمان لەناوچەکە بپارێزین، بەتایبەت ئەوانەی لە سووریا کاردەکەن، بۆئەوەی شکستی داعش مسۆگەربکرێت".

News Code 224465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha