بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بە تەواوی لە کۆنترۆڵی هێزەکانی بەشار ئەسەد دەرکەوت؛ ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزووری هەسەدە دەڵێت، بۆ پاراستنی ئەمنیەت و گەلەکەمان، هێزی شەڕڤانمان لە سنووری دێرەزوور و رۆژئاوای فورات جێگیربوون. ئامانجمان پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی گەلەکەمانە. بۆیە ئەم ئەرکە مێژووییە بە تەواوی ئەنجام دەدەین.
دێرەزوور، شارێکە کە ڕووباری فورات دەیکات بە دوو بەشەوە، بەشی رۆژهەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر)ی تێدا بوو، بەشی رۆژئاواش لە دەست سوپای حکوومەتی سووریادا بوو، بەڵام دوای کشانەوەی هێزەکانی حکوومەتی بەشار ئەسەد، هەسەدە بە تەواوێتی شارەکەیان کونترۆڵ کرد.
Your Comment