بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن توران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بینیویانە کە بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانییەوە ژمارەیەکی زۆر خێزان هێنراونەتە کەرکووک.
ئاماژەی بەوەش کرد، "تورکمانەکان پشتیوانی لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە سەرانسەری عێراقدا دەکەن، دیموگرافیای کەرکووک لە دوای ۲۰۰۳وە گۆڕانکاری بەسەردا هات، بەر لە سەرژمێری ۲۶۰ هەزار کەس لە دەرەوەی شارەکە هێنراون و لەسەر نفوسی کەرکووک تۆمارکراون".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی باسی لەوەش کرد، "هەوڵێکی جددی هەیە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووک و تێکدانی شوناسی تورکمانیی شارەکە، بۆیە پێویستە ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی کەرکووک دوابخرێت تا وردبینی لەسەر بنەمای سەرژمێرییەکەی ساڵی ۱۹۵۷ دەکرێت".
Your Comment