بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهى بەیاننامەیهکى وەزارەتی دەرەوەی تورکیا که تایبهته بە سەرژمێریی گشتیى له شارى کەرکووک، ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژهی بهوه کردووە، سەبارەت بە جووڵەی دانیشتوان بەرەو کەرکووک لە چوارچێوەی پرۆسەی سەرژمێرییدا، "ئێمە وەک تورکیا بە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە پشتگیریی لەبرا تورکمانهکانمان دەکەین و ماف و بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزین".
ئۆنجو کەچەلی، جەخت دەکاتەوە که ئارامی و ئاسایشی تورکمانەکان له کەرکووک پردی پەیوەندیی و دۆستایەتی نێوان ئێمە و عێراق پێکدەهێنن و یەکێکە لە ئەولەویاتەکانیان لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانیان لەگەڵ عێراق".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێی وایه، "هەرچەندە ژمارەی ڕاستەقینەی داتاکانی ئەو سەرژمێریە هێشتا ئاشکرا نەکراون، بەڵام ئەو جووڵە چڕوپڕەی دانیشتوانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو کەرکووک، جێگهی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی جددی ئێمهیه، هەروەها بوهتە جێگەی نیگەرانی تورکمان و تهنانهت عەرەبەکانی ناوشارى کەرکووکیش، ڕوونە ئهوهى کە ڕوویداوه دەبێتە هۆکار بۆ ڕێژهى دانیشتوان و سهرهنجامیش ژمارهى کورد زیاد دهکات و ئهوهش کاریگەریی لەسەر گۆڕینى ئهنجامهکانى هەڵبژاردنیش دەبێت".
ئۆنجو کەچەلی، له کۆتاییشدا جهختی کردوهتهوه: "چاوەڕێدهکهین حکوومەتی عێراق ڕێگەنەدات که تورکمانەکان بەدرێژایی سەدەی ڕابردوو دوچاری کۆمەڵکوژیی و چەوسانەوە بوونەتهوه، جارێکی تر بەهۆی ئەو ڕووداوانەی سەرژمێریەکە، ههمان ئهو کارهساتانهى پێشتر دووبارە ببێتهوه و تورکمانهکانى تێدا ببنه قوربانى".
Your Comment