سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئەوانەی بۆ سەرژمێری گەڕانەوە کەرکووک خەڵکی ڕەسەنی شارەکەن.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، مەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای کەرکووک، پێش ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، ۲۶۰ هەزار کەس لە هەولێر و سلێمانیەوە هێنراونەتە ئەو شارە.