سەرۆكی پارتی ئایندەی توركیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر

ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆكی پارتی ئایندەی توركیا و سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئەو وڵاتە، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە؛ ئەحمەد داودئۆغلو، سیاسەتمەدار و سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، گەیشتنە بەمەبەستی بەشداری لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس۲۰۲۴) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت، شاری هەولێر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، شاندە توركییەكە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئێرمان تۆبجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر و د.عەبدولسەلام، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لێكرا. 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەردانەكەی داودئۆغڵۆ بەمەبەستی بەشداریكردنە لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس۲۰۲۴) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هەینی، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس۲۰۲۴) لە زانکۆی ئەمریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستپێدەکات و تاکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت، كۆڕبەندەكە بەبەشداری نزیکەی ۱۲۴ کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیست لە ۴۰ وڵاتی جیاوازە بەڕێوەدەچێت.

News Code 224402

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha