بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی ۲۰۲۳ـەوە، زیانی زیاتر لە ۲۸ ملیار دۆلاری بە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندوە.
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی، لە ئەنقەرە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەنجام دا، ئەوەش بە مەبەستی برەودان و پتەو کردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمریکا لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نیگەرانە و "ئێمەش داوامان کردووە سیستەمی بەرگریی هەبێت".