ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی  عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێتەوە بە تەواوی گۆڕاون

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "سەرجەم ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێتەوە بە تەواوی گۆڕاون".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە وتارێکدا لە میانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە دهۆک بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: "ناکۆکییەکان بەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کاریگەرییان لەسەر هەموو لایەک هەبوو".

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی: "دوای ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو نەخشەی قەیرانەکان گۆرانگاری بەسەردا هاتووە بە تایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای ئەو بەروارەش ناکۆکییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەمووان هەبوو لە نێویشیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان".

مەشهەدانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ناوچەکە دەبنەوە بە تایبەت هەرێمی کوردستان، پێش ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر زۆر جیاوازە بەراورد بە ئێستە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند: "گڕکانی ئاڵۆزییەکان لەو شوێنانەی کە هەبوون بەرەو ناوچەی تر فراوان بووە، لە هەمانکاتدا ڕێککەوتن و ئاشتییە کۆن و نوێیەکان بایەخیان پێ نادرێت".

شایانی باسە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی شاری دهۆک ڕۆژی هەینی ۲۲ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۴ دەستیپێکرد و بڕیارە بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.

News Code 224406

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha