بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتەکانیان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک کۆک بوون لەسەر ئەوەی سیستەمی فیدڕاڵییەت لە عێراق جێبەجێ نەکراوە و عەقڵییەتێک لە بەغدا باوەڕی بە چڕکردنەوەی دەستەڵاتەکان هەیە لە ژێر چنگی حکوومەتی ناوەند.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند وەکوو کوردێک هەست دەکەم کە سزای سیاسی دەدرێین، چوونکە لە ئێستادا مووچەی فەرمانبەرانمان چەند مانگێکە دواکەوتووە و بایکۆت لە بەشێک لە کوردستان بەردەوامە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بەردەوامیی پێشێل کردنی دەستووری عێراق و پابەندنەبوون بەو رێککەوتنەی پێکهێنانی ئەم حکوومەتەی ئێستای لێکەوتەوە، مەترسی ناسەقامگیری و دووبارە سەرهەڵدانەوەی تایفەگەریی دەکەوێتەوە.