پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی نوێنەرایەتی پەیامی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی، ئەمنی و ئابووری دەکات

وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەمساڵدا نەخشەی گەشەسەندنی عێراق دەکێشێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سەرژمێریی دانیشتوان یەکەم سەرژمێریی گشتگیرە کە بە ئامانجی گەشەپێدان بۆ عێراق لە ماوەی ۳۷ ساڵدا ئەنجامدراوە.

تەمیم باسی لەوەش کرد، سەرژمێریی دانیشتوان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکوومەت، بەوپێیەی یەکەم سەرژمێریی گەشەپێدانە کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئەنجام دەدرێت، هاوکات پڕۆسەکە نوێنەرایەتی پەیامێک دەکات سەبارەت بە سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری لە وڵاتدا.

ئەوەشی وت: "حکوومەت پشتگیری لە رێکارەکانی سەرژمێری کردووە چونکە نوێنەرایەتی دەستووریی وڵات دەکات".

وەزیری پلاندانانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی فەرمانبەران لە وەزارەتەکانی پلاندانان و پەروەردە و رێکارە ئەمنییەکان کرد بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ تەواوکردنی سەرژمێریی دانیشتوان داویانە.

بڕیارە رۆژانی ۲۰ و ۲۱ـى تشرینى دووەمى ۲۰۲۴، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت و هەردوو رۆژەکەش هاتوچۆ قەدەغە دەبێت.

News Code 224380

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha