بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی نەخشەڕێی پاش هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت و بارودۆخی گشتی ناوچەیی و هەرێمایەتی بیروڕای گشتییان ئاڵوگۆڕ کرد.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داهاتوو هەیە و لە هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام دەبن.
لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
Your Comment