پارتی بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ سەردانێ لایەنەکان دەکات

ئەندامێكی شاندنی دانوستاندنكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پارتی لە ئەمڕۆوە دەست بە سەردانەكانی دەكات بەمەبەستی پێكهێنانی حكوومەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندنی دانوستاندنكاری پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پارتی لەئەمڕۆ دەست بەسەردانەكانی دەكات بۆ لای هەموو لایەنەكان، بەمەبەستی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم و سەردانی ئەو لایەنانەش دەكەن كە بڕیاریانداوە ببنە ئۆپۆزسیۆن.

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەش كرد: ئەوان بۆ دانوستاندنەكانی پێكهێنانی حكوومەت مەرجی پێشوەختەیان بۆ هیچ لایەنێک نییە و ئامانجیان پێكهێنانی حكوومەتێكی سەرتاسەری بەهێزە بۆ هەرێمی كوردستان.

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "هەموو لایەنەكانمان ئاگادار كردوەتەوە كە سەردانیان دەكەین و هەموان داواكاری ئێمەیان بۆ كۆبوونەوە قبووڵ كردوە، دانووستاندنەكان لەسەر بنەمای كورسیەكانی پەرلەمان دەبێت". 

News Code 224432

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha