باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ هەردوو سەرۆکی یەکێتی و پارتی کۆ بوویەوە

لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ئەلینا ڕۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە  ئەلینا ڕۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد، ڕۆمانوسکی رایگه‌یاند: "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کەشێکی دیموکراسیانە و ئارامدا و لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، وێنەیەکی شاییستەی هەرێمی کوردستانی پیشانی هەموو لایەکدا".

باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ هەردوو سەرۆکی یەکێتی و پارتی کۆ بوویەوە

هاوکات مه‌سعوود بارزانی سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردوه‌ کە سەرباری بوونی کۆمەڵێک کێشەی تەکنیکی، بەڵام ڕۆڵی بەرچاویان لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەبووە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، لە بەشێکی دیکه‌ی ئەو دیدارەدا باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم و دانوساندنی نێوان لایەنەکان کرا و مه‌سعود بارزانی وتی، "پارتی تیمێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەت و ئەجێندای حکومەتی داهاتوو پێکهێناوە و ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕکرا.

لای خۆیەوە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان پێشوازیی باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق کرد و له ‌دیداره‌که‌دا بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌ دۆخی هه‌رێمی کوردستان دوای هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ کرد و ڕایگه‌یاند: "یه‌کێتی به‌ ستراتیژێکی نوێوه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌نێت، نایه‌وێت ئه‌زموونی حوکمڕانییه‌ تاکڕه‌وه‌که‌ی ڕابردوو دوباره‌ ببێته‌وه‌".

باڵیۆزی ئەمریکا لەگەڵ هەردوو سەرۆکی یەکێتی و پارتی کۆ بوویەوە

ناوبراو وتیشی، "هه‌وڵی ئێمه‌ بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تێکی نیشتمانیی به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتییه‌کانی، حکومه‌تێکی دادپه‌روه‌ر که‌ جیاوازی له‌نێوان شاره‌کاندا نه‌کات و به‌ یه‌ک ئاست خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ک بکات".

سه‌رۆکی یه‌کێتی باسی له‌وه‌ش کردووە: "ئه‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی هه‌رێمی کوردستان جێگه‌ی تاکڕه‌وی و خۆسه‌پێنیی تێدا نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ رابردودا دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و که‌سیدا به‌کارده‌هێنران، کۆتاییهات و چیتر حکومه‌ت نابێت ئه‌و شوێنه‌ بێت که‌ ته‌نیا کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێکی دیاریکراو بکات، به‌ڵکو حکومه‌تی ئه‌مجاره‌ هی خه‌ڵکه‌ و هه‌ر ده‌بێت بۆ خه‌ڵکیش بێت، هه‌مو هه‌وڵێکیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئیراده‌یه‌، شکست ده‌هێنێت و یه‌کێتی رێگه‌ی پێنادات".

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ململانێکانی ناوچه‌که‌، سه‌رۆکی یه‌کێتی ڕایگه‌یاندووە: "جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و پاراستنی مافی هه‌موولایه‌ک، وه‌کچۆن ئه‌رکی هه‌موولایه‌که‌ به‌رامبه‌ر ململانێکانی ناوچه‌که‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و نه‌هێڵن وڵات ببێته‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگ و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان".

News Code 224326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha