لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، ئەلینا ڕۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کۆ بوویەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا جهختیان له گرنگی لێکگهيشتنى لايهنهکان بۆ پێکهێنانى حکوومهتی نوێی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، پاڵپشتی هەڵبژاردنی سبەینێی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی ئازاد و شەفاف.