داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دەکرێت

یەکگرتووی ئیسلامی، ڕەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەل، بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی داوا دەکەن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری هەر یەک لە یەکگرتوو، ڕەوتی هەڵوێست، کۆمەڵ، بەرەی گەل، بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایانگەیاند: "ئێمە هاوڕابووین لەسەر ئەوەی ساختەكاری كراوە و هەریەك لە لایەنەكان لە ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تانەی خۆیان پێشەكەش كردوە لە هەولێر و سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو هەڵبژاردنەدا ساختەكاری كراوە و ئەوەی هەیە تەعبیر نیە لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان و ئیرادەی دەنگدەر دیار نیە بە ئەنجامەكانی دەنگدانەوە.

نوێنەری ئەو لایەنانە باسیان لەوەشكرد، ئەوان تانەیان داوە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و تەواوی بەڵگەكانیان خستوەتەڕو، چاوەڕوانی بڕیاری دادگای باڵای هەڵبژاردن بە جددیەوە بەداوی تانەكانی ئەواندا بڕوات و ڕێڕەوی ئاسایی و ئاساییان بۆ وەربگرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، هەماهەنگی نێوان ئەو لایەنانە بەردەوام دەبێت و بۆ سەرجەم پرسەكانی بواری هەڵبژاردن و هەرپرسێكی دیكەی پەیوەندان كە دێتەپێشەوە و دادەنیشن و هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت.

News Code 224324

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha