ئیدیعای کۆمەڵی دادگەری لەبارەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن و کاردانەوەی کۆنسووڵخانەی بەریتانیا

عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە وتەکانیدا بۆ ڕووداو ئیدیعای ئەوەی کردووە کە بەرپرسانی بەریتانیا ئاگادارن کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کراوە، بەڵام کۆنسووڵخانەی بەریتانیا ئەو ئیدیعا ڕت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، نوێنەری بەریتانیا سەردانی کۆمەڵی کردووە، داوایان لێکردوون بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بەڵام ئەوان گوتوویانە لەسەر بڕیارەکەیان مکوڕن و بەشداریی ناکەن و بە بەڵگەوە ساختەکارییەکانمان خستووەتە بەردەستی بەرپرسی تیمی سیاسی لە کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر و بەگوێرەی ئەو بەڵگەی ئێمە پێشانمان دان ئەوان دانیان بەوەدا نا کە ساختەکاریتان لێکراوە.

عەبدولستار مەجید لە بەرنامەکەدا باسی ئەوەشی کرد کە جگە لە یەکێتی و پارتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەحمەد داوود ئۆغڵو و نوێنەری ئێران داوایان لێکردوون بچنە پەرلەمان، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردووەتەوە. هەروەها گوتی، "هەموو ئەوانە دانیان بەوەدا ناوە کە ساختەمان لێکراوە".

پاش چەند کاتژمێرێک لە وتەکانی عەبدولستار مەجید، کۆنسووڵخانەی بەریتانیا وەڵامی قسەکانی دایەوە و دەڵێت: "کاتێک کۆمەڵی دادگەری هەبوونی ساختەکاری دووپات کردووەتەوە، تیمی کۆنسووڵخانە جەختیان لە ڕۆڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووەتەوە لە لێکۆڵینەوە لەو جۆرە تۆمەتانە و ئەو سەرنجەیان داوە کە پێداچوونەوە بە سەرجەم سکاڵاکان دا کراوە و رەتکراونەتەوە. ئەوەی کە گوایە کۆنسووڵخانە هاوڕابووە لە هەبوونی ساختەکاری، دوورە لە ڕاستییەوە".

News Code 224466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha