بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی حزبەکەی وتی: " ئەگەر خوا تەمەن و دەرفەت بدات، مەبەستمانە [کێشە لەگەڵ کورد] بە تەواوەتی لە ئەجێندای نیشتیمانی بسڕینەوە و تاج بخەینە سەر ۴۰ ساڵەی سیاسیمان کە خزمەتی گەل بووە".
سەرۆکی تورکیا وتیشی: "برا کوردە خۆشەویستەکانم... دەمانەوێت باوەڕ و ئیسلام و بانگەوازی نوێژ و نیشتمان و برایەتی خۆتان بپارێزن. وەرن با پێکەوە سەدەی تورکیا بنیات بنێین... ئەم کۆمارە چەندە هی تورکە هێندەش هی کوردە".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی: داوا لە برایانی کوردم دەکەم دوور بکەونەوە لەوانەی کە کەڵک لە تیرۆر و ئاژاوەگێڕی وەردەگرن.
ئەردۆغان پاماژەشی کرد بە هێرشەکەی سەر دامەزراوەی TUSAŞ و ڕایگەیاند حکوومەتەکەمان درێژە بە پشتگیریی لە ناوەندە سەربازییەکانمان دەدات.
Your Comment