بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: "بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكە، هاتوچۆی ئاسمانی عێراق تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگیراوە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی عێراقدا".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: "کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان دەستیکردوە بە چۆڵ كردنی ئاسمانی عێراق لە فڕۆکە هاتو و ڕۆیشتوەكان، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەرنشینەکانیان کە دەگەنە فڕۆکەخانەکان کە ئاسمانی ئێمەدا تێدەپەڕن".
Your Comment