ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان دوو باڵە بەڵام ڕانەگەیەنراوە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان سەبارەت بە جیاکردنەوەی بارەگاکەیان لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەوەی ئێستا هەیە لە ڕاستیدا گۆڕانی کردووە بە دووباڵ بەڵام ئیعلان نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی فەتاح، هەڵسوڕا و کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە بازنەی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "ئێمە لەبەردەم هەڵبژاردنداین ئەو کاتەی دەرگامان لێدادەخرێت، لانیکەم پێویستمان بە بارەگایەک دەبێت ئیش و کارەکانمانی تێدا بکەین، داخستنی گردەکە لەژێر بیانووی دروستنەبوونی کێشە بە مووبەریرێکی گونجاو نازانم، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان هێزی سەربازی نییە و چەکی تێدا نییە، تا لە ترسی کێشە دەرگای لێ دابخرێت".

ناوبراو وتیشی: "ئێمە لەم کاتەدا ناکۆکیەکانمان قوڵە پێشنیارمان پێشکەش بە هەردوو بەرەکە کردووە، کە ئەم کێشەیە بە پێی دەستوری گۆران هەڵبگرن بۆ دوای هەڵبژاردنەکان یان لە ڕيگای کۆمسیۆن و مەحکەمەوە چارەسەری بکەین، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە".

دوای کێشە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و داخستنی دەرگای گردەکە بە ڕووی ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەکە ڕۆژی 28ی مانگی نۆ، بەشێک لە ناڕازیەکانی گردەکە و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی لە هۆڵێکی پارکی ئازادی ئاڵوگۆڕی ڕێکخەری گشتی ئەنجامدرا، دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە هەڵبژرادنی دانای ئەحمەد مەجید بە ڕێکخەری گشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای خۆیان جیا کردەوە و لە دەرەوەی گردەکە بەردەوامیان دا بە بانگەشەی هەڵبژاردنی بزووتنەوەکە.

بەشێک لە زانیاریە نافەرمیەکان و میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن ، کە لە ناو گۆڕان ئاڕاستەیەک دژی بەشداری هەڵبژاردنی بزووتنەوەکەیە و دەیانەوێت دەنگ بە لایەنێکی تری دەرەوەی گۆڕان بدرێت و بۆ ئەمەش پێدەچێت ڕێککەوتنی نهێنی ئەنجامدرابێت. بەڵام کاندیدەکەی گۆڕان بە تەواوی ئەو زانیاریە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت،"کێشەی سەرەکیمان لەسەر ڕێکخەری گشتیە کە بەهۆی تێنەگەشتن لە نێوان هەردوولادا دروستبووە".

عەلی فەتاح دەشڵێت: "کێشە نییە لەسەر بەشداری نەکردنی گۆڕان لە هەڵبژاردن و ئەوزانیاریە هیچ بنەمایەکی نییە، ئێمە لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان کێشەمەن لەسەر ڕێکخەری گشتی هەیە، واتە شتەکە لە لێکتێنەگەشتنەوە زیاد لە پێیوست گەورەکراوە، ئەوانەی ڕێکخەریان گۆڕیوە بڕیارێکی کۆمسیۆنیان هەیە کە ئەم ڕێکخەرە تەنها بۆماوەی شەش مانگ بە وەکالەت ڕێکخەر دەبێت، چونکە بە بێ جظاتی نیشتیمانی ڕێکخەر ناگۆڕێت".

ناوبراو وتیشی: "دەتوانم بڵێن ئێستا گۆڕان دووباڵە و دووباڵی جیابووەوەی ئیعلان نەکراوە. بەڵام خاڵی بەهێز و هاوبەش لە نێوان هەردوولادا لیستەکەی گۆڕانە و داوا دەکەین هەردوو بەرەکە پشتگیری لیستەکە بکەن و دەنگ بۆ لیستەکە کۆ بکەنەوە".

News Code 224162

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha