بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ۲۹ی ۲ی ۲۰۲۴، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهیاوهری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سهردانی ئهمریکای کرد و لهگهڵ ساشا بەیکەر، بریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و بهرپرسانی باڵای دیکهی ئهو وڵاته کۆ بوونەوە.
لهچاوپێکهوتنێکی تهلهفیزبۆنیدا و لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە ڕایگهباند، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دڵناییاندا لەبەردەوامیی ناردنی هاوکارییەکان بۆ پێشمەرگە، هاوکات دەستخۆشیان لە هەنگاوەکان کرد بەئامانجی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دوا کاتیش بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان مانگی ۹ی ساڵی ۲۰۲۶ دیاریکراوە.
شۆڕش ئیسماعیل ڕاشیگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا هەموویان بەگرنگییەوە باسیان لە ڕۆڵی پێشمەرگە دەکرد، دڵنیاییاندا کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی متمانەپێکراوی ئەمریکایە، بۆیە واشنتن بەردەوام دەبێت لەناردنی هاوکارییەکان بۆ ئەو هێزە.
ناوبراو باسی لەوەکرد، ئەمریکا و هاوپەیمانان بەگرنگییەوە باسیان لە خەبات و ئازایەتی گەلی کورد کرد، ئەمریکا پشتیوانی لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکات و هانی عێراقیش دەدات کێشەکانی لەگەڵ هەرێم بەئاشتییانە چارەسەر بکات.
شۆڕش ئیسماعیل، جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا بەلایەوە گرنگە کورد یەکگرتوو بێت، هەروەها دەبێت پارتی و یەکێتی ناکۆکییەکان بەلاوە بنێن و بۆ ئەوەی بەهاوبەشی ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە.
وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، حکوومەتی عێراق لەبەرامبەر هێزی پیشمەرگە دەستووری پێشێلکردووە، تا ئێستا یەک دینار و یەک فیشەکی بۆ هێزی پیشمەرگە نەناردووە.
Your Comment