بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دهکات: "ئەمڕۆ وەک مافێکی یاسایی و ئاسایی گەڕاینەوە سەر ئەرکی خۆمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ خزمەت کردنی هاووڵاتییانی کەرکووک".
ناوبراو باسى لهوهش کردووه: "نووسینگەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەبێتە ناوەندێک بۆ خزمەت کردنی هاووڵاتییان و گوێگرتن لە داواکارییەکان و خزمەت کردنی هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی دەنگ و ڕەنگەکان".
حەسەن مەجید جهختیشی کردووهتهوه، "فراکسیۆنی پارتی هیچ تێبینی و سەرنجێکی لەسەر کەس و کەسایەتییەک نییە لە ئیدارەی کەرکووک، تەنها تێبینییەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشیدی بەغدایە، هەربۆیە چاوەڕوانین دادگای فیدراڵی بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە بۆ بەرچاو ڕوونی هەموولایەنەکانی کەرکووک بدات، ئایا ئەو کۆبوونەوەیە یاسایی یان نایاسایی بووە".
سەرۆکی فراکسیۆن پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئهوهشى وتووه: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەبێتە خاڵی یەکلایی بوونەوەی فراکسیۆنی پارتی لە بەشداربوون یان بەشدارنەبوون لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و پرسی پۆستە ئیدارییەکان".
شەوی 10ی ئابی 2024، بێ بەشداریی فراکسیۆنەکانی پارتی و بەرەی تورکمانی لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا هەڵبژێردران و ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکه هەڵبژێردران.
Your Comment