پزیشکیان: ۱۴ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد

هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران ۱۴ یاداشنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئابووری، ڕاهێنان، گەنجان و وەرزش، کەلتوری، تەکنیکی، بیناسازی و پەروەردەیی، هاوکاری میدیا، پەیوەندییەکان، لە بواری  گەشتیاری و ئایینییەکان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەماندا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و بەرژەوەندی و قازانجی هاوبەش کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران کرا کە بڕیارە کۆبوونەوەی داهاتووی لە بەغدا ئەنجام بدرێت دەربارەی هاریکاری ئەمنی و رێککەوتنی ئاسایشی هاوبەش، هەروەها هاوکاری بنیاتنەرانە لە بواری بوارەکانی بوژاندنەوەی پیشەسازی وزە، و هاوکاری کەرتی تایبەت لە دوو وڵاتدا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە پەیوەندیە ئاینی و کۆمەڵایەتی و مێژوییەکان کرد کە هەردوو وڵاتی دراوسێ یەک دەخەن، کە شوێنی جوگرافییان و  پەیوەندی لۆجستی و گواستنەوە گرنگییەکی گەورەی هەیە، ئاماژەی بە هێڵی شەمەندەفەری (بەسرە - الشمجعة) بۆ گواستنەوەی سەرنشینان کرد، حکوومەتیش دڵنیاییدا لە تەواو کردنی.

سەرۆکۆماری ئێران ئاماژەی بە قووڵ بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و جەختیشی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پێکەوە کارکردن و پەرەپێدانی هاوبەشیی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە هاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران سەرۆکایەتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ۱۴ یاداشتی لێکتێگەیشتن، لە بوارە جیاوازەکاندا کرد، لەوانە ئابوری، هاوکاری ڕاهێنان، گەنجان و وەرزش، کەلتوری، تەکنیکی، بیناسازی و پەروەردەیی، هاوکاری میدیا، پەیوەندییەکان، لە بواری گەشتیاری و  ئایینییەکان، هاوکاری لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراقی - ئێرانی، کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکان و پاراستنی کۆمەڵایەتی، ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی، پەرەپێدانی هێزی کار، و هاوکاری نێوان ژورەکانی بازرگانی.

یاداشتی لێکتێگەیشتن لەلایەن وەزیری دەرەوە و بازرگانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و لە لەلایەنی ئێرانیشەوە وەزارەتی دەرەوە و ئابوریی ئامادەبوون بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکان.

News Code 224061

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha