فیستیڤاڵی گەلاوێژ
-
27مین فیستیڤاڵی گەلاوێژ دواخرا
دەستەی باڵای فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە سەرپەرشتیی مەلا بەختیار کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تێیدا بڕیاری دا بە دواخستنی فێستیڤاڵەکە.
-
کێشەکەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەلا بەختیار چۆن ڕوویدا و ڕۆڵی قەیس خەزعەلی چییە؟
کێشەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەلا بەختیار، سەرکردەی ئەو حزبە نوێ نییە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو کێشەکان تەقینەوە و بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هێزی کۆماندۆ لە میوانخانەکەی مەلا بەختیار و ناوەندی چاودێر جێگیرکرا.
-
یەکێتی نیشتمانی ئۆتۆمبێلەکانی لە ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی وەرگرتەوە
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۸ی ۹ی ۲۰۲۴، بەهۆی پشتیوانیکردنی هەریەکە لە (فەرەیدوون عەبدولقادر و سالار عەزیز) لە مەلا بەختیار، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، یەکێتی، ئۆتۆمبێلەکانی لەو دوو سەرکردە دێرینە وەرگرتەوە.
-
مەلا بەختیار بۆ بافڵ تاڵەبانی:
نە مێژووی دەزانی و نە کوردییەکەت کوردییە
لە دوای هەڵکوتانە سەر ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر و ماڵەکانی مەلا بەختیار لە خانەقین و مێرگەپان لەلایەن هێزی کۆماندۆی یەکێتی، سەرکردەکانی یەکێتی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان بۆ پاڵپشتی کردن لە مەلا بەختیار و دژایەتیکردنی هێزی یەکێتی و سەرانی ئێستای یەکێتی لە ماڵی ناوبراو کۆبوونەتەوە و مەلا بەختیاریش وەک هۆشدارییەک دەڵێت: ئەوانە لە سێبەری خۆشیان دەترسن، هەموو ئەوانەی جیاواز بیر دەکەنەوە دەبێت لەخۆیان بترسن.