کاک مەسروور به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی نابێته‌ مودیر عامیش

سه‌رۆكی یه‌كێتی سوێند دەخوات و دەڵێت، "به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی، مەسروور بارزانی نابێتەوە بە مودیرعامیش".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، "یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه‌كان هێشتا ده‌ستیان به‌ هیچ نه‌كردوه‌".
له‌باره‌ی جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی به‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێم، تاڵەبانی وتی: "من پرسیارم هه‌یه‌ چۆن ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت؟ ۵۰+۱ نه‌ما، ۱۱ به‌هیچ نه‌ما" دواتر سوێندی خوارد و وتی: "به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی نابێته‌ مودیر عامیش كاک مه‌سروور"، ئه‌و په‌یامه‌شی دووجار به‌پێكه‌نینه‌وه‌ دووباره‌ كرده‌وه‌ و دواتر رۆژنامه‌نووسانی به‌جێهێشت.

News Code 224023

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha